ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند کە بەرەبەیانی دوێنێ ھەینی، بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ھێرشکراوەتە سەر بنکەیەکیان لە نزیک شارەدێی ھەریر سەربە پارێزگای ھەولێر.
واین مارۆتۆ،گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، رایگەیاندووه کە بەرەبەیانی دوێنێ ھەینی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی ھاوپەیمانانی لە ھەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی و ماددی نەبووە.
دوای هێرشهكهش، لیوای سائیرین سەربە مقاوەمەی ئیسلامی لە راگەیەنراوێکدا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە راگەیاندووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.