ئامادەکاریيەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی رێژەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەستیپێکرد و پلانێک بۆ وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی توشبوانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا دادەنرێت.
له راگهیاندراوێكدا وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهمه 21-7-2021 ، بە ئامادەبونى د.سامان بهرزنجی وەزیرى تەندروستى ، کۆبوونەوەى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکان بۆ ئامادەکاری و خستنەبواری جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.
لهراگهیاندراوهكهی وهزارهتدا هاتووه، کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانى کۆرۆنا، بەشێکە لە پلانى پێشوەختە بۆ بەرەنگاربونەوەی شەپۆل و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە خێرایی و ئاستێکی بەرز دستیپێکردوە.
هاوکات لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکان، بڕیاردراوە ریزبەندى نەخۆشخانەکان بکرێت بەپێى ئامادەییان بۆ وەرگرتنی توشبوانى کۆرۆنا و پێداویستیەکانی دەرمان و پزیشکی و ئامێر و کارگە و پێداویستیەکانی ئۆکسجین.
وهزارهتی تهندروستی ئامادەکارى بۆ وەرگرتنى زۆرترین ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.