Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 20:57

پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە (41)مین کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی فرانکۆفۆنی کرد

کوردستان TV
100%


ڕۆژی یەکشەمە 2021.7.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هەریەک لە ڕێوان به‌رواری، له‌ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا و د.نیاز، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگار، بەشداری لە (41) مین کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی فرانکۆفۆنی کرد کە لە 18 تاوەکو 22 ی تەمموزی 2021 لە شاری کیگەلی پایتەختی ووڵاتی رواندا، بەردەوام دەبێت.
لەکۆنگرەکەدا، کە زیاتر لە (300) سێ سەد پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی شارەکانی جیهان بەشداربوون جگە لە دروستکردنی پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزاییەکان، لە رێگای دەزگای AIMF - Association Internationale des Maires Francophone، بە چەند پانێڵ و دیدارێک لە نێوان پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکان ئاڵوگۆری بیروبۆچوون و بەرنامەی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و هێنانە دی کۆمەڵگای شارستانی بۆ پێکەوە ژیان گفتوگۆی لەسەر کرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.