بەڕێوەبەرێتی خۆپارێزی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه: ژماره‌ی توشبوان و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له‌زیاد بوونه، تكایه پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به بۆ پاراستنی خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپارێزی ته‌ندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە له رۆژانی جه‌ژندا ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبكه‌ن:
یه‌كه‌م: واز ماچكردن و ته‌وقه‌كردن بێنن.
دووه‌م: تابۆتان ده‌كرێت له‌ماڵ بمێننه‌وه و تێكه‌ڵی قه‌ڵه‌باڵغی مه‌به.
سێیه‌م: زو زو ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون بشۆ یان هه‌ر پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی كحولی.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر له‌ماڵ ده‌رچویت به بێ به‌ستنی ماسك له‌ماڵ ده‌رمه‌چۆ.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر خۆت نه‌كوتاوه به‌زوترینكات خۆت تۆمار بكه له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنی (KURDVAC ) بۆ كوتان تا پارێزراو بیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.