Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:49

مەسرور بارزانی: هاوسۆزی حکومەتی هەرێم بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدا دەردەبڕێت

رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان پێویستی بە هەماهەنگی بەهێزترە
کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لە بارەی تەقینەوەکەی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدا رایگەیاند، بە رووداوەکە خەمبار بووم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ئەوەی روویدا هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستانمان بەبیردەهێنێتەوە لەسەر تەواوی عێراقییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەش پێویستی بە هەماهەنگی بەهێزترە.

سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەدا هاوسۆزی حکومەتی هەرێم بۆ قوربانیانی رووداوەکەش دەردەبڕێت.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەقینەوەک ئەو هاووڵاتییانەی لە بازاڕی میللی وەحیلات لە ناوچەی سه‌در رۆژەهەڵاتی بەغدای کردە ئامانج کە بەمەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی جەژنی قوربان روویان لە بازاڕەکە کردبوو.

بەپێی ئامارەکان، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا تاوەکو ئێستا 35 کەس کوژراون و 60ی دیکە برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.