گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول ئاشكرایكرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەکردووە کە ئەرکی پاراستنی ئەو بازاڕە میللیەی ناوچەی سەدری لە ئەستۆدابوو، کە ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەک تیایدا روویدا.
لیوا یەحیا رەسول راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو تەقینەوەیەی کە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە بازاڕێکی میللی ناوچەی سهدر رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا کوژرانی 35 کەس برینداربوونی 60ی دیکەی لێكهوتووهتهوه، بڵاوکردەوە.
لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەکرد کە ئەرکی پاراستنی بازاڕی میللی وەحیلاتی لە ئەستۆدا بوو.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق راشیگەیاند، مستەفا کازمی فەرمانی کردووە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەقینەوەک ئەو هاووڵاتییانەی لە بازاڕی میللی وەحیلات لە ناوچەی سهدر رۆژەهەڵاتی بەغدای کردە ئامانج کە بەمەبەستی کڕینی پێداویستییەکانی جەژنی قوربان روویان لە بازاڕەکە کردبوو.
بەپێی ئامارەکان، لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەدا تاوەکو ئێستا 35 کەس کوژراون و 60ی دیکە برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.