Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 00:07

هاوپه‌یمانان ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ هێزه‌کانیان هێرشیان کرده‌بێته‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

کوردستان TV
#12
100%

ژمارەیەک پێگەی کۆمەڵایەتی باسیان لەوەکردوە، رۆژی یەکشەممە هێزێکی حەشدی شەعبی لەسەر سنوری عێراق و سوریا، هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ هێرشیان كرده‌بێته‌ سه‌ریان.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: ئەو راپۆرتانەی باس لەئەنجامدانی هێرش و بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی  حەشدی شەعبی لەسنوری عێراق و سوریا دەکەن، دوورن لەراستییەوە و دوێنێ و ئەمڕۆش لەناوچەی هاوبەشی ئۆپراسیۆنەکان هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە.

واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە، هێزەکانیان ئەمڕۆ و دوێنێ هیچ هێرشێکیان لەناوچەی هاوبەشی ئۆپراسیۆنەکان لەسەر سنوری عێراق و سوریا ئەنجام نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک پێگەی کۆمەڵایەتی باسیان لەوەکردوە، رۆژی یەکشەممە هێزێکی حەشدی شەعبی لەسەر سنوری عێراق و سوریا، هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی حوڕە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەشێک لەگروپە چەکدارییەکانی ناو حەشدی شەعبی زیاتر لە په‌نجا هێرشیان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق ئەنجامداوە، لەوانەش بەئامانج گرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەپارێزگا جیاوازەکان و هەردو فرۆکەخانەی بەغدا و هەولێر.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.