Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 18:10

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لەبارەی هەڵشکانی ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا دەدات

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنى وەزارەتى تەندروستى هەرێم  کۆبۆوە و مەترسیەکانی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان خستە روو.

د.سامان به‌رزنجی وەزیرى تەندروستى حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: شەپۆڵی سێیەمی کۆرۆنا مەترسیدارە گەر هاووڵاتیان خۆنەپارێزن دۆخەکە لە كۆنترۆڵ دەردەچێت، ئێستا لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستاندا ئامادەکارى دەکرێت بۆ دیاریکردنى نەخۆشخانەکان بۆ تووشبووانى کۆرۆنای نوێی لە هەرێمی کوردستاندا شەپۆڵی سێیەمی کۆرونا خێرا بڵاودەبێتەوە.

وەزیرى تەندروستى گوتیشی: بەهۆی بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە، ئەم هۆشداریەی وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە کە ماوەی هەفتەیەکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشانە و پێشتریش وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا دابوو.

وەزیرى تەندروستى  گوتی: پێویستە هاووڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، چونکە هەڵکشانی ئەمجارەی کۆرۆنا لە قۆناغێکی مەترسیداردایە، لەقۆناغی داهاتووشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.

لەماوەى بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار نۆسه‌د و هه‌شتاو پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون نۆزده‌ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.