مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری بهرپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئهمڕۆ دووشهمه 19-7-2021، بڵاویكردهوه: دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر تۆمەتبارێک کەپاسەوان بانکی جیهانە لەکەلارو ماوەی دوو مانگە پلانی دزینی بانکەکەی داڕشتووە و بەرنامەی دانابوو لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت .
رایدهگهێنێت: شهوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوەو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە.
مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدووری بهرپرسى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار دانی نا بەتاوانەکەیدا لەئێستادا بەبریاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 بەندکراوەو لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ههوڵى بڕینى بانکى جیهان له کهلار پوچهڵکرایهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.