ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 19 - 7 - 2021 ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بریار و رێنمایی نوێی له‌باره‌ی رۆژانی جه‌ژنی قوربان و پەیوەست بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەرکرد .
وەزارەتی ناوخۆ رایده‌گه‌ێنێت: هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە فەرمانگەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت دەبێت بەشداربن لە هەڵمەتی تووندکردنی رێکارەکان و چاودێریکردنی تەندروستی.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: هەر کەسێک رەچاوی ماسک بەستن نەکات، به 20 هەزار سزا دەدرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: پێویستە فەرمانبەرانی دامودەزگەکانی حکومەت ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمی بکات، رێکاری ئیداری بەرامبەری دەگیرێتەبەر.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نن: نوێژی جەژن و نوێژە فەرزەکانی دیکە بە رێکاری تووندی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێن، دەبێت نوێژخوێنان رەچاوی بەستنی ماسک بکەن و مەودای دوو مەتر لەنێوانیاندا بێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه: چوونەسەرقەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان، قەدەخەیە و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەکەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە. هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئەمڕۆ دووشەممە 19-7-2021 جێبەجێدەکرێن کە لە بەشێکیدا هاتووە، هۆڵەکانی بووکگواستنەوە، بۆنە و ئاهەنگ و رێوڕەسمەکان و هۆڵی نێو هۆتێلەکان دادەخرێن.
وەزارەتی ناوخۆ داواش لە هاووڵاتیان دەکات لە رۆژانی جەژنی قوربان سەردانی یەکدی نەکەن و هۆڵەکانی سینەما لە گشت مۆڵ و بازاڕەکانيش دادەخرێن.
ده‌قی بریاره‌كان:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.