سوپای عێراق رایگەیاند کە 18 کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی 20 و فەوجی دوو لە لیوای 72ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە میانی بۆسەیەکدا، 18 کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە سنووری کارگێڕێیی رۆژئاوای نەینەواوە.
باس لەوەشکراوە کە 18 کەسەکە ھەڵگریی رەگەزنامەی سووریان و لە نزیک گوندی خەباری سەربە قەزای شنگال رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنەکانی پەیوەندیدارکراون.
سوپای عێراق دەستگیرکردنی 18 کەسی سوری راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.