وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردووه، داوا ده‌كات پارێزگاكان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له مه‌ترسی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ئاگاداربكرێنه‌وه، كه چه‌ند حاڵه‌تێك له شاره‌كانی عێراق تۆماركراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، له‌به‌ر مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون "الحمی النزفیه"، پێویسته ره‌چاوی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكرێت، كه باشترین شوێنی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانی سه‌ربڕخانه فهرمییهكانن، نه‌وه‌ك ماڵ و كۆڵانه‌كان، چونكه له سه‌ربڕخانه‌كان ره‌چاوی هه‌موو مه‌رجه‌كانی پاكوخاوێنی كراوه و له‌ژێر چاودێری راسته‌وخۆی پزیشیكیی ڤێترنه‌ری ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیدهگهێنێت، پێویسته له كاتی سه‌ربڕین و وردكردنی گۆشته‌كه ره‌چاوی پاكوخاوێنی كه‌سێتی بكرێت، وه‌ك ده‌ستشووشتن به ئاو و سابوون پێش ئه‌و كاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی وه‌ك به‌ستی ماسك و په‌نجه‌وانه و به‌روانكه‌ی نایلۆن و جزمه (پێڵاوی پلاستیكی) به‌كاربێت، تا رێگری له بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بكرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ده‌بێت گۆشته‌كه بخرێته ناو نایلۆنی پاك و به‌كارنه‌هاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ناو ساردكه‌وه بپارێزرێت به‌ر له‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت، چونكه پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزه و ده‌بێته هۆی تێكچوونی گۆشته‌كه.
وه‌زاره‌ت راشیدهگهێنێت، نابێت پاشماوه‌ی ئاژڵهسهبڕاوهكان فڕێبدرێته شوێنه گشتییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، بۆیه ده‌بێت به‌پێی رێنامییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كشتوكاڵ له‌ناوببرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.