بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ پێكھێنانی دوو لیوا ھاوبەشەكە، وەزارەتی ھێزەكانی ئامادەكردووە گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە 17-7-2021 سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ تا دێت کردە تیرۆریستییەکانی زیاتر دەكات.
سەربەست لەزگین هەروەها رایگەیاند: ھاوپەیمانان، ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو باوەڕەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە و رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستیی بە ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە.
لەبارەی دوو لیوا ھاوبەشەكەی وەزارەتی پێشمەرگەوە، بریکاری وەزارەتی رایگەیاند: بەرەو پێشچوون لە نێوان ھەولێرو بەغدا باش ھەیە بەڵام گفتوگۆ لەسەر پرچەككردن، مووچە و پەیكەربەندی دوو لیواکە ماوە، ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو ھێزانەی بۆ ئەو دوو لیوا دیاری کراون، ئامادە کردووە.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: 2 لیوای هاوبهش پێکدههێنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.