Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:00

پله‌کانی گه‌رما له‌رۆژانى جه‌ژنى قوربان دا به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌  كه‌ رۆژى دووشەممە 19-07-2021 کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت ، کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما لەرۆژانى سێ شەممە و چوارشەممە كه‌ دەگاته بەرزترین پلە . هه‌روه‌ها ئێوارەى رۆژى چوارشەممەش خێرایی با چاڵاک دەبێت و ئەگەرى بەرزبونەوەى تۆزو خۆلێکی سوک هەیە .

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ده‌شڵێت:  پلەکانی گەرما لەسه‌نتەرى شارى هەولێر لەنێوان 46 – 48 پلە دەبێت و هه‌روه‌ها لەسەنتەرى شاره‌كانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە 44 – 46 پلە دەبێت ،هاوكات لەشارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان-یش 47 – 51 پلە دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.