Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 04:30

سه‌رۆکی یه‌کێتی یه‌کێتی زانایان چه‌ند رێنماییه‌کی سه‌باره‌ت به‌قوربانی کردن له‌جه‌ژندا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


د. عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، چه‌ند رێنماییه‌ك سه‌باره‌ت به‌قوربانی كردن له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا راگه‌یاند.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: قوربانی کردن سوننەتێکی بەخێرە و موسڵمانان لە روانگەی هەستی دینداری ساڵانە ئەم سووننەتە زیندودەکەنەوە، ئەمەش نیشانەی پابەندی و ملکەچی فەرمانی خوا و دەربرینی سوپاسگوزاریە، بۆیە:
یەکەم: پێویستە لە کاتی قوربانی کردن ڕەچاوی پاک و خاوێنی و مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەکان بکرێت،لە پێناوی سەلامەتی و ئیحراج نەکردنی خەلک و ڕێگری لە نەخۆشیە گوازراوەکان، پاشماوەی ئاژەلی سەڕبراو فرێ نەدرێتە سەر سۆشتە و شەقام و کۆلانەکان.
دووەم: هەوڵبدرێ لە بەشینەوەی قوربانی دڵی هەژاران و بێ سەرپەرشتاران خۆش بکرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.