Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:31

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکات بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییه‌کان

کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکات بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدی وەکو جینۆساید.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ک جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیکا هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌م.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و ببێته‌ هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بۆکردنه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.