به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی 5 تۆمه‌تباری راگه‌یاند و رایدهگهێنێت:
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی نووسراوێكی فەرمیی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییهكهمانی كرد، كە دوو ئۆتۆمبێل بە فڕوفێل بردراون و هێنراونەتە پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و هەروەها بە تۆمەتی فڕوفێل ، 5 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە 3 لەو تۆمەتبارانە چەكدار بوون.
مقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز گوتیشی: تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراو بەپێی مادەی 456 راگیراون .
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئۆتۆمبێلەكانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەكرێنەوە، تا بدرێنەوە بە خاوەنەكانیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.