Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:38

پردێ .. له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سێک کوژراو و 2 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%


دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، له‌ سنوری شاره‌دێی پردێ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێك كوژراو  و  2 كه‌سی دیكه‌ش له‌رووداوه‌كه‌ بریندارن . 
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌، كێشه‌كه‌ له‌گوندی قه‌ره‌به‌گ له‌ شاره‌دێی پردێ روویداوه‌ ، كه‌ ته‌قه‌ له‌ سێ جوتیار كراوه‌ كه‌ سەرقاڵی گواستنەوەی مریشک بوونە لە پەلەوەرخانەیەک و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و  دوو كه‌سی دیكه‌ش  برینداربوون.
له‌راگه‌یاندراوێكیشدا پۆلیسی خۆجێی پردێ رایده‌گه‌ێنێت: له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌  كراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سه‌كان ناسراون و بریاری ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رچووه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن: زانیاری زیاتر له‌كاتژمێره‌كانی داهاتوو بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.