شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کە بەسەردانێکی فەرمی لە وڵاتی ئەڵمانیان، لەگەڵ کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە هەرێمی کوردستان و زو جێبەجێکردنی دەکەن.
لە چوارچێوە سەردانی شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بۆ ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە، شاندەکە بەشداری سیمینارێکیان کرد کە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn)ی ئەڵمانی بەتایبەت بۆیان رێکخرابو دەربارەی پڕۆژەی هێڵی ئاسن و لایەنی هونەری و تەکنیکی و تێچوی پڕۆژەکە لەو وڵاتەو بەراوردکارییەک لەگەڵ ئەنجامدانی پڕۆژەکە لە هەرێمی کوردستان.
لە سیمینارەکەدا، تواناو شێوازی کارەکانی کۆمپانیاکەو پڕۆژەکانی لەو وڵاتە خرایەڕو، دواتر لە گەشتێکی مەیدانیدا شاندەکە یەکێک لە پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەی بەسەرکردەوە کە لەئێستادا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ئەنجامدەدرێت، تیایدا شیکردنەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانی پڕۆژەکان و قۆناغەکانی و ماوەی ئەنجامدانی پڕۆژەکەیان رونکردەوە.
هاوکات بەرپرسانی کۆمپانیاکە تیشکیان خستەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆژەکەو شێوازەکانی چارەسەر و زو بە ئەنجامگەیاندنی، بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە پڕۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.