لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕالی و فەوجی کۆماندۆ و فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق بەشداربوون و بۆ ماوەی شەش کاتژمێر روبەڕووبوونەوە لەنێوان ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش روویدا.
لەئۆپەراسیۆنەکەدا کامێرای درۆن بەکارھێنرا و لەو کامێرانەیشەوە جوڵەی چەکدارانی داعش دەبینران دواتر دەکرانە ئامانج.
فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی، حەیدەر متەوڕی بە میدیاکانی راگەیاند: بەپێی زانیاری ھەواڵگری پێشوەخت کە لە گوندی گەرحەی غازان باشووری رۆژئاوای کەرکووک چالاکی و جولەی تیرۆریستانی داعش دەبینرێت بۆیە ئەمڕۆ ئۆپەراسیونێکی بەرفراوانمان ئەنجامدا و توانیمان چوار تیرۆریستی داعش لەناوببەین و سێ حەشارگەی ئەو چەکدارانەیشمان لەناوبرد.
حەیدەر متەوڕی، گوتیشی ئۆپەراسیونەکانمان بەردەوام دەبێت و ناوەستین تاوەکو تەواوی تیرۆریستانی داعش لەناو نەبەین.
گوندی گەرحەی غازان دەکەوێتە سنووری ناحیەی رەشاد سەربە قەزای حەویجە و بەردەوام چەکدارانی داعش لەو سنوورە کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
له پارێزگای کهرکوک رووبهرووبونهوه لهنێوان هێزهکانی پۆلیسی فیدڕاڵی و ژمارهیهک چهکداری داعش روویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.