Erbil 14°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 12:29

پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌کاله‌ت، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران، سه‌ردانى سایلۆى هه‌ولێرى کرد

کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2021.7.15، هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكى لێژنه‌ی به‌ بازاڕكردنى گه‌نم، به‌یاوه‌ری نه‌به‌زعه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوه‌ند و هێمن موراد حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى كشتوكاڵى هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ وه‌رگرتن و چۆنیه‌تى به‌ بازاڕكردنى گه‌نمى جوتیاران، سه‌ردانى سایلۆى هه‌ولێرى كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، پارێزگارى هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت، سه‌ردانى ته‌واوی به‌ش و یه‌كه‌كانی كرد و له‌نزیكه‌وه‌ به‌ دواداچوونى بۆ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ى وه‌رگرتن و به‌ بازاڕكردنى گه‌نمى جوتیاران كرد، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانى سایلۆى هه‌ولێر كرد بۆ باش به‌رێوچوونى پڕۆسه‌كه‌ كه‌ توانیویانه‌ تاڕاده‌یه‌كى زۆر له‌ وه‌رگرتن و به‌ بازاڕكردنى گه‌نمى جوتیاران چاره‌سه‌رى کێشە و گرفته‌كان بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانى سایلۆى هه‌ولێريشى ڕاسپارد به‌ میكانزمێك كار ئاسانی زیاتر بۆ جوتیاران بكه‌ن تاوه‌كو له‌ گواستنه‌وه‌ و ڕاده‌ستكردنى به‌ربوومه‌كانیان كه‌مترین خه‌رجیان بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆ.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.