Erbil 41°C پێنجشەممە 07 تەمووز 16:16

باڵنده‌ کۆچه‌رییه‌کان له‌ کاتی دروێنەکردنی گه‌نمدا له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بنه‌ میوانی کێڵگه‌کان

کوردستان TV
100%

باڵنده‌ كۆچه‌رییه‌كان له‌ كاتی دروێنەکردنی گه‌نمدا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بنه‌ میوانی كێڵگه‌كان

له‌قله‌قه‌كان كه‌ له‌ مانگی ئادار كۆچیان كردووه‌ بۆ ئه‌دیرنه‌، له‌و كێڵگانه‌ی گه‌نمیان لێ ده‌دورێته‌وه‌ به‌ دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن.

له‌قله‌قه‌كان كه‌ بێچووه‌كانیان له‌نێو لانه‌كاندا جێ هێشتوون كه‌ له‌سه‌ر ستوونی كاره‌با و ستوونی ته‌له‌فۆن دروستیان كردوون له‌ كێڵگه‌كاندا گه‌نم، كولە و مێشومه‌گه‌ز ده‌خۆن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌همه‌ت بیلگیچ كه‌ نزیكه‌ی 30 له‌قله‌ق له‌ كێڵگه‌كه‌یدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند، له‌ وه‌رزی دروێنه‌کردنی گه‌نمدا، له‌قله‌قه‌كان دێنه‌ كێڵگه‌ و به‌دوای خۆراكی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن.

1122

 

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.