دوابەدوای دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستیی داعش لە شاری هەولێر لەلایەن دژە تیرۆری کوردستانەوە، وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لەو بارەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەنووسێت: دەستگیرکردنى شانەیەکى تیرۆریستی لەلایەن دژە تیرۆرى کوردستان رەنگدانەوەى پابەندبوونى هاوبەشە ئەمنییەکانمانە لە دامەزراوەى هەرێمى کوردستان بۆ زامنکردنى سەلامەتى کۆمەڵگەکەیان و زامنى ئەوەش بکەن کە گرووپە تاوانییەکانی داعش هەرگیز خۆیان رێک ناخەنەوە.
مارۆتۆ دەشنووسێت: بەیەکەوە، ئامانجمان عێراقێکى پارێزراو و سەقامگیری ناوچەکەیە لە نێوانماندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.