Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:03

حکومه‌تی هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی ھێڵی ئاسن ھه‌نگاوی کرداری ده‌نێت

کوردستان TV
#7
100%

بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھێڵی ئاسن لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ھەنگاوی کرداری دەنێت و کۆبووەنەوەیەکی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای(deutsche bahn )ی ئەڵمانی ئەنجامدەدات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن هاتووه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەرھەمداریان لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئەڵمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە بەسەرپەرشتی ئەندریەس ڤیگەریف، بەڕێوەبەری گشتی بەبازاڕکردنی ئەوروپی و ئەندازیاری راوێژکار و ڤێنسیت فەن هاوتن،
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا لە (ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نزیک) و یۆغگ ماغین هاگن، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ڕاستەوخۆ و تاریق ئەلیاس، بەڕێوەبەری تەندەرکردن و بەرهەم هێنان لە کۆمپانیاکە ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دروستکردنی ھێڵی ئاسن لە ھەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم قۆناغەکانی پڕۆژەکەو چۆنێتی جێبەجێکردنی کرا، بەتایبەت دوای تەواوکردنی کەڵکی ئابووری پڕۆژەکە دەست دەکرێت بەقۆناغی دیزاینکردنی پڕۆژەکەو گفروگۆردن لەبارەی لایەنی جێبەجێکاری پڕۆژەکە و دابینکردنی بودجەکەی.

بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەردوولا ئیمزا بکرێ لەبارەی ئەو خاڵانەی لە کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لەسەر رێککەوتوون، بۆ ئەو مەبەستەش بە فەرمی داوەتنامە ئاراستەی کۆمپانیاکە کرا، کە ئەوەش دەبێتە بناغەی کاری ھاوبەشی کۆمپانیا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

ھەریەکە لە ئاگرین عەبدوڵا عەزیز، بریکارى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو سۆزی نوری، راوێژکاری وەزارەت و د.ئارێز محەمەد، راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی تەکنیک بەوەکالەت یاوەری شاندی وەزارەت بوون بە ئامادەبوونی کاروان سەلام ھەماھەنگکاری پڕۆژەکە.

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان، لە سەردانێکی فەرمیدا رۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٧/١٣ شاندێكی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە سەرۆکایەتی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەیشتنە وڵاتی ئەڵمانیا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.