Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:36

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاو به‌ 75 دۆلار و 27 سه‌نته‌

کوردستان TV
100%


له‌ یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 75 دۆلار و27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته 75 دۆلار و 83 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 75 دۆلار و 55 سه‌نت ته‌واوكرد.
كاتژمێر 9:31 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ش 12-7-2021، نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،37 دابەزیوە و به‌ 75 دۆلار و 27 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 74 دۆلار و 30 سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی رەوشی ئابووریی جیهانی کاریگەرە لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
لە بەیاننامەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی وەزیرانی دارایی G20 و سەرۆکانی بانکی ناوەندی کە رۆژی شەممە راگەیەندرا، هۆشداری ئەوە درا کە جۆرە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و نایەکسانی لەبارەی دەستگەیشتن بە ڤاکسین، مەترسیان لەسەر باشبوونی ئابووریی جیهان دروست کردووە.
لە کاتێکدا خێرا بڵاوبوونەوەی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا، نیگەرانییەکانی زیاد کردووە سەبارەت بە سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی پەتاکە، زۆرێک لە وڵاتان سەرلەنوێ رێکاره‌کانی کەرەنتین و سنووردارکردنی گەشتیان هێناوەتە ئاراوە، ئەوەیش کاریگەری نەرێنیی لەسەر خواستی نەوت دروست کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، کاریگەریی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی گرووپی ئۆپیک پڵەس لەسەر نرخی نەوت بەهۆی رێکنەکەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندام کە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە مانگی ئابەوە دیاریی دەکرد، درێژەی هەیە.
ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 75 دۆلار و 50 سه‌نت بۆ 75 دۆلار و 86 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 75 دۆلار و 14 سه‌نت بۆ 74 دۆلار و 78 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.