بڕیارە ئاسانکاری بۆ ھاوردەکرنی بەنزین بکرێت و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیش رایدهگهێنێت، لەچەند رۆژی داھاتوو نرخی بەنزین لەھەرێمی کوردستان دادەبەزێت و بەھۆی کەم کردنەوەی باج کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن نرخی بەنزین دابەزێنن.
د. رێبوار بابکەیی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، لەماوەکانی رابردوو بەدەداچوونی زۆرمان بۆ نرخی بەنزین لەھەرێمی کوردستان کرد و دواتر پەیوەندیمان بە وەزیری سامانە سروشتیەکانەوە کرد و چەند پێشنیازێکمان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین کرد، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا نرخی بەنزین دابەزێت و کوالێتی بەنزین باشتر دەکرێت.
دهشڵێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دابەزاندنی نرخی بەنزین، باج لەسەر کۆمپانیاکانی ھاوردەکردنی بەنزین کەم دەکاتەوە لەبەرامبەریشدا کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن نرخی بەنزین دابەزێنن.
بابکەیی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، ئەو بەنزینەی لەدەرەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، پێویستە کوالێتی بەرزبێت و بەپێی ستانداردبێت، بەپێچەوانەوە رێگە بە ھاوردەکردنی بەنزینی کواڵێت نزم نادرێت، چونکە بەپێی مەرجەکان پێویستە بەنزینی ھاوردەکراو لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت و پشکنینی ھونەریشی بۆدەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.