گۆرانیبێژ لاوی هه‌ردی سه‌لامی ،نوێترین گۆرانی خۆی به‌ناوی "ناوی عه‌شق" بڵاوكرده‌وه.
گۆرانییه‌كه ئاواز‌و هۆنراوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌لامی ئاماده‌كراوه ، لهیوتیوبهكهی خۆشی بڵاوكردۆته‌وه.
گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی پێشتریش وه‌ك ده‌رهێنه‌ری كلیپ و كورته فیلم كاری هونه‌ری كردووه، چه‌ند ساڵێكه گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی بینه‌رێكی زۆریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كۆنسێرتیشی ساز كردووه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.