Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:26

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان: کۆمپانیایەک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان (KMCA) بڵاویکردەوە، بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی  و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، کۆمپانیایەکی دەرمان لە دھۆک داخرا.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێمی کوردستان (KMCA) لەراگەیەنراوێکدا  بڵاویكرده‌وه‌، لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینەکانی بەشی چاودێری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی کۆمپانیایەکی دەرمان لە پارێزگای دھۆک  داخرا.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، هۆکاری داخستنی ئەو شوێنە بەھۆی سەرپێچیکردن و لە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی  و بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بووە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، لیژنەکانی چاودێری بازاڕ لە ھەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکانیان بەردەوامن لە  سەرجەم پارێزگاکان و سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای تووندی یاسایی دەکەنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.