Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:57

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: پاڵپشت بە یاسای چاكسازی و لە موچە و دەڕماڵە بە ژمارە (2) ساڵی 2020 و بە نوسراوی(ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بە ژمارە (2874) كە بەرواری 7/3/2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری كردووە باس لە چاوخشاندن بەسەرجەم موچە و دەڕماڵەی  بەخشین و ئیمتیازاتەكانی فەرمانبەران دەكات ، بەو پێیە وەزارەتی ئابوری بە گشتاندنی ژمارە (7)  بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت گشتاندنی دەركردووە هەر بۆیە دەمانەوێت ئەم ڕوونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە:
1- گشتاندنەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە خوێندنی بەیانیان یان لە دەرەوەی وڵات بە بێ مۆڵەتی خوێندن بە دەر لە یاسا و ڕێنمایە بەركارەكان. بڕوانامەیان بە دەست هێناوە. 
2- هەموار كردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێكەوتە داراییەكانی هەمواركردنی بڕوانامەكانیان هەڵدەوەشێتەوە. 
3- وەزارەتی دارایی و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەكی نییە.
4- لە ڕۆژانی  داهاتوو ڕوونكردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە فەرمی دەردەچێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.