به‌م زووانه هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد وریا ئه‌حمه‌د ،پارچه موزیكی (زامه‌كان) بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د رایاگه‌یاند" پارچه موزیكی (زامه‌كان) به‌رهه‌مێكی نوێی تیپی(زیروزبهم)-ه له ئاوازی خۆمه له دابه‌شكردنی هونه‌رمه‌ند دڵدار وریایه ، له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری ده‌نگ (ئاكۆ عومه‌ر) له ستۆدیۆی هونه‌رمه‌ندان ، تۆمار كراوه".
هه‌روه‌ها گوتی" ئه‌م ژنیارانه (وریا ئه‌حمه‌د به‌عود ، دڵدار وریا به ئامێری پیانۆ ، دكتۆری هونه‌رمه‌ند ده‌روون سه‌عید شێخ له‌تیف به ئامێری كه‌مانچه)به‌شدارن".
له كۆتایدا هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د گوتی"به‌م زووانه كلیپ بۆ پارچه موزیكی (زامه‌كان) ده‌كه‌ین و بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.