پارێزگاری هەولێر ڕێز لە کۆمەڵێک هونەرمەندی شێوەکاری شاری هەولێر و بەغدا دەنێت.
بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و د. نیاز تاهیر بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، بەڵگەنامەی رێزلێنانی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بەسەر 45 هونەرمەندی شێوەکاری شاری هەولێر و بەغدا دابەشکرا کە بەشداربوون لە پێشانگەی (دیداری ڕەنگ و شێوە).
پێشانگەی (دیداری رەنگ و شێوە) پێشانگایەکی هاوبەشی کۆمەڵێک هونەرمەندی شاری هەولێر و بەغدا بوو کە لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە گەلەری میدیا بەردەوام بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.