Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:02

شڕۆڤه‌کارێکی سیاسی عێراق : ئه‌وانه‌ی هه‌ولێرو به‌غدا بۆردومان ده‌که‌ن دووڕووی یه‌ک دراون

کوردستان TV
100%

نووسه‌رو شڕۆڤه‌كارێكی سیاسی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌كان له‌ به‌غدا بۆردومان ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌ ئامانج ،دوو رووی یه‌ك دراون كه‌ میلیشیای وه‌لائین.

باسل كازمی، نووسه‌رو شڕۆڤه‌كاری سیاسی عێراق له‌لێدوانێكدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ كه‌ناڵی زاگرۆس عه‌ره‌بی گوتی: هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌ پشت به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و  بۆردومانكردنی ناوچه‌ی سه‌وز،یان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرن،یه‌ك لایه‌نه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنج و تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر خۆی لابدات،چونكه‌ ئه‌وان به‌رپرسن له‌وه‌ی كه‌ عێراق به‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و شڕۆڤه‌كاره‌ سیاسییه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه‌ پێشتر مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دابوو له‌وه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ عێراق به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌بات.

باسل كازمی روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا گه‌وره‌و بچووكی عێراق ده‌زانن كه‌ كێ ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌ ئه‌نجام ده‌دات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.