Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:01

نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم بۆ کوردستان تیڤی: په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا تاوانه‌کانی داعشی دژی ئێزدییه‌کان به‌ جینۆساید ناساند

کوردستان TV
100%


دکتۆر دلاوەڕ خالید ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت به‌ کوردستان تی ڤی  رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 6 ی 7 ی 2021 بە فەرمی پەرلەمانی هۆڵەندا تاوانه‌كانی داعشی دژی ئێزدییه‌كان به‌جینۆساید ناساند.
ئاژگەیی گوتیشی: ئەو بڕیارەی پەڕلەمانی هۆڵەندا دوا بە دوای بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دێت بۆ بە فەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان.
 هاوکات ئەم بڕیارە بڕیارکی گرنگ و مێژوویە،هەروەها ئەم بڕیارە دەبێتە ئاسانکاری و هاندەرێکیش بۆ ئەوەی ووڵاتانی دیکەی ئەوڕوپاش کاری لەسەر بکەن.
دكتۆر خالید ئاژگه‌ی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا دوای ئه‌و هه‌وڵ و كاركردنه‌ی به‌رده‌وامه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەوڕوپا دێت كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ل  وڵاتان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری كردووه‌ بۆ به‌جینۆساید ناسانی تاوانانه‌كانی داعش دژی ئێزدییه‌كان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بین  له‌كاركردنمان بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش له‌ئه‌وروپا جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دانی پێدا بنێت.
جێی باسە یەکی ئەم مانگە ئەو پڕۆژەیە لەلایەن چەند فڕاکسیۆنێکی پەرلەمانی هۆڵەندا پێشکەش کراوەو و ئەمڕۆش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمان بەفەرمی تاوانه‌كانی داعش دژی ئێزدییه‌كانی به‌جینۆساید ناساند.

ئا‌‌/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.