Erbil 3°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:01

سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 6 ى 7 ى 2021 ،  سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ سه‌رنج و تێبینی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت، له‌ نامه‌كه‌دا، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌: 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌ كاری پیشه‌یی خۆیان به‌ گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.

له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16) له‌ رۆژی 28/6/2021

 به‌رامبه‌ر به‌ تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه‌ ئاماده‌بوون به‌ دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه‌، درێخیان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی.

هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌ندرووسته‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.