Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:10

ئەمریکا ئاڵوگۆڕی بەرپرسی باڵای نوسینگەی هەماهەنگی ئاسایشی وڵاتەکەی لە عێراق بەوەزیری پێشمەرگە راگەیاند

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ ٦ی تەمووزی ۲۰۲۱ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەمال محمد، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت،  پێشوازیکرد لە شاندێكی باڵای راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا لەعێراق و هەرێمی کوردستان. 
شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بە وەزیری پێشمەرگە راگەیاند: کە جەنەڕاڵ فلیپ، فەرماندەی باڵای سەربازی ئەمریکا لەعێراق، وەک بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەعێراق، لەشوێنی جەنەڕاڵ تایگەرت دەستبەکار دەبێت.
وەزیری پێشمەرگە، وێڕای بەخێرهێنانی بەرپرسی نوێی نوسینگەی هەماهەنگی ئاسایشی ئەمریکا لەعێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، پشتگیری و پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگەی لەبەیەکەوە کارکردن بۆ لەناوبردن و تێکشکانی تیرۆریستان دووپاتکردەوە. 
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ئەرک و ڕۆڵی راوێژکارانی ئەمریکای لەبەرزکردنەوەی توانای پێشمەرگە و هاوکاری و هەماهەنگیە بەردەوامەکانیانی بەرزنرخاند و لەو نێوەندەشدا رۆڵی جەنەڕاڵ تایگەرت فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئەمریکای بەگرنگ و پڕبایەخ وەسفکرد. 
جەنەڕاڵ فلیپ، جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق وهەرێمدا، بۆ ئەمەش وتی: دۆخی ناوچەکە ومەترسییەکانی تیرۆر، دەخوازێت هەمووان بەیەکەوە کار بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە بکەین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.