Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 05:56

بەرپرسی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمرۆ 6/7/2021، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محه‌مه‌د سەرۆکی دەستەی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ولیەم دەیڤد بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی (هاوپەیمانان) لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لە کۆبوونەوەیەکدا، کۆڵۆنێڵ ولیەم دەیڤد کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازی خۆی بە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند و کۆڵۆنێڵ جێفری تاد برۆوسی وەک شوێن گرەوەی خۆی ناساند.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: لەو کۆبوونەوەیەدا، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی کۆڵۆنێڵ ولیەمی کرد و ئەو هاوکاری و خزمەتەی بەرز نرخاند، کە بە پێشمەرگەی کردووە لە بواری راوێژکاری و هاوکارییە سەربازییەکاندا. 
 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەلایەکی ترەوە بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ جێفری تاد برۆوسی کرد، وەک بەرپرسی نوێی راوێژکارانی (هاوپەیمانان) لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست لە ئەرکە نوێکەیدا، بەڵێنی دا، کە هاوکارو هەماهەنگ بێت لە پێشخستن و سەرخستی ئەرکەکەیدا، بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێش بردنی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت، هەریەک لە بریکاری وەزارەت و سەرۆکی دەستەی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە، دیاریان بەخشی بە کۆڵۆنێڵ ولیەم دەیڤد و ماڵئاواییان لێکردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکە سەربازییەکانی لە داهاتوودا.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.