ئەمڕۆ شێشەمە 2021.7.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی خه‌باتى کرد و له‌گه‌ڵ كوێستان ئەحمەد، قائیمقامى قه‌زایى خه‌بات و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە و به‌شێك له ئەفسەر و پلەدارانی هێزەکانی ناوخۆی قەزاکە كۆبۆوه.
لەکۆبوونەوه‌کدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە قائیمقام و بەرپرسانی ناوچەکە به‌گشتیى و لەڕێگەی ئەوانیشەوە فەرمانبەرانی دەڤەرەکە کە سەرباری دۆخی سەختی دارایی و ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەهۆی کۆرۆناوه هه‌بووه تاڕادەیەکی باش ئه‌رك و کارەکانیان بەباشی به‌ڕێوەبردووه، پاشان سەبارەت بەده‌ستكردنه‌وه به‌پڕۆژه خزمەتگوزارییەکانی سنوورى قه‌زایى خه‌بات و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی لەچوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "بەبڕی (4,800,000,000) چوار ملیار و هه‌شت سه‌د ملیۆن دینار، لەسنووری قەزایی خه‌بات ده‌ست ده‌كرێتەوە به پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان لەناوەندی قەزاكه و گوند و ناحییەکان.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، پارێزگای هەولێر تیشکی خستە سەر ئەو پلان و بەرنامە و نەخشەڕێگایەیى كه له‌لایه‌ن پارێزگاى هه‌ولێر ئامادەکراوە بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ووشکەساڵی و بەرگرتن لە دۆخی مەترسیەکانی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ووشکە ساڵی و چاره‌سه‌ركردنى گرفتى كه‌م ئاوى، هه‌روه‌ها باسی له‌هه‌وڵه‌كانی گەشەپێدان و پێشخستنی کەرتی پیشەسازی لەپارێزگاى هه‌ولێر كرد و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئەوپەڕی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی ئەو داوا و داخوازیانە كراوه کە دەیانەوێت پڕۆژە پیشەسازییەکانیان لەسنووری پارێزگای هەولێر بخەنەگەڕ.
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "لەچوارچێوەی کارنامەی حکومەت و ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمیشە ڕاسپێردرواین خزمەتی خەڵک بکەین، ئەگەر لە ئێستاش نەتوانین وەک پێویست لەودۆخە داراییەی هەیە وەک پێویست خزمەتبکەین، بەڵام بۆ ئایندە بە تەئکید پلان و بەرنامەمان هەیە لەتەواوی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو خزمەتانە پێشکەش بکەین".
لەکۆتایشدا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه باس لەڕەوشی سنووره‌كه بەگشتیی و بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان و کەم و کوڕی و پێداویستییەکانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان کرا و پارێزگارى هه‌ولێر، جەختى لەسەر چارەسەرکردن و دابینکردنی کەم و کوڕی و پێداویستییەکانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانى سنوورى قه‌زایی خه‌بات کرده‌كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.