Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:13

سێ تاوەری گواستنەوەی وزەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک کەوتنە خوارەوە

لە ئاکامی تەقینەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو
کوردستان TV
100%

لە ئاکامی تەقینەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو، سێ تاوەری گواستنەوەی وزەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک، کەوتنەخوارەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبا لە باکوور سەربە وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کردەی تێکدەرانە بۆ بە ئامانجکردنی ھێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە ناوچەکانی باکووری عێراق بەردەوامە بۆ ئەوەی لە سایەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیان بە ھاووڵاتییان بگەیەندرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا شەھید عەبدوڵڵای کۆنــباکووری سامەڕاـدۆر (132 KV) لە رێگای تەقاندنەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێنراو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە سێ تاوەری گواستنەوەی وزەی کارەبا لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای کەرکووک کەوتووەتەخراوە.

باس لەوەشکراوە کە تیمەکانی ئەندازیاریی و ھونەریی سەربە کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبا لە باکوور ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی چاککردنەوەی تاوەرەکان.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.

ئەمەیش لە کاتێکدایە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەک تاوەری گواستنەوەی کارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکووک، سەڵاحەددین و نەینەوا کرانە ئامانج کە ئەوەیش کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی دروست

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.