لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، پرۆسه‌ی لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی ته‌كسی به‌رده‌وامه .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 6 - 7 - 2021 ، لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تمان سه‌ردانی كۆمپانیای جێ به‌جێكار له پارێزگای هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی ، كە بریارە تا كۆتایی ئەو مانگە بەردەوام بێت.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیدهگهێنێت: رۆژی 1 - 8 - 2021 ، پرۆسەكە بەكۆتا دێت و هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت دووچاری سزای یاسایی و پێبژاردن دەبێتەوە.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.