کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کرایە ئامانج.
لەمبارەیەوە میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە رێگای خێرای نێودەوڵەتی زیقار، تەقیوەتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان، رانەگەیاندووە.
ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.
لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکراونەتەوە کە لەو ژمارەیە دوو ھەزار و 500یان سەربازی ئەمریکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.