دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە ده‌ستگیر كران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شیان و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “نەجات عەزیزی” 22 ساڵە و “بێهزاد محەمەدی” 33ساڵە دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ نەجات و بێهزاد لە بەر دەستدا نییە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران 2 هاووڵاتی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.