Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:45

محـەمـەد سەلیم چروککایـا: په‌که‌که‌ جگه‌ له‌ خراپه‌کاری نه‌یتوانیوه‌ هیچ چاکه‌یه‌ک بکات

کوردستان TV
#7
100%

محـەمـەد سـەلیم چروکـکـایـا رایگه‌یاند: په‌كه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ له‌شكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

محـەمـەد سـەلیم چروکـکـایـا ـ لە دامەزرێنەرانی په‌كه‌كه‌ و نووسەری کتێبی ئایەتەکانی ئاپۆ له‌ به‌رنامه‌ی رۆژەڤـی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به‌ پ.ک.ک و سـیاسـەتی خـۆسـەپاندن رایگه‌یاند: په‌كه‌كه‌ قبوڵی ئه‌وه‌ ناكات كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بڵی كوردستان هه‌مووی وڵاتی ئێمه‌یه‌.

رایگه‌یاند: فیكر و بیروبۆچوونی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناكرێت هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خاوه‌نی ئه‌و هه‌رێمه‌ ببێت.

محه‌مه‌د سه‌لیم روونیكرده‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ له‌شكركێشی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی بۆچوونی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توركیا و ئێران دژی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانن، په‌كه‌كه‌ش وه‌كو حشدی شه‌عبی دژی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌یه‌تی .

گوتیشی: توركیا به‌ شێوازێك و ئێران به‌ شێوازێك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام بۆ پرسی كورد و هه‌رێمی كوردستان كۆكن له‌ بیركردنه‌وه‌دا .

پرسیارێكی زۆر لۆژیكی دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ بیرۆكه‌ی كۆمه‌نیست و حه‌شدی شه‌عبی بیرۆكه‌ی شه‌رعیه‌ت چۆن وا نزیك و كۆكن ؟؟ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌ ئێران و توركیا ده‌توانیین وه‌ربگرینه‌وه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد په‌كه‌كه‌ جگه‌ له‌ خراپه‌كاری نه‌یتوانیوه‌ هیچ چاكه‌یه‌ك یان كارێكی بنیادنان ئه‌نجام بدات .

محه‌مه‌د سه‌لیم ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ دارده‌ستی توركیایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌كاری ده‌هێندرێت.

ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌ مردن قازانج ده‌كات و ژیان قازانج ناكات، كوردستانی رۆژئاوا به‌شێك له‌ ده‌ست ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له‌ ده‌ست روسیا و به‌شێك له‌ ده‌ست ئێران و به‌شێك له‌ ده‌ست توركیایه‌.

ئیمراڵی ناتوانی بڕیار بدات، جگه‌ له‌ بڕیاردانی ئۆردوگان هه‌روه‌ها له‌ قه‌ندیل ناتوانرێت بڕیار بدرێت بێ ئێران، به‌ر له‌ دوو سێ رۆژ چاوم به‌ سه‌رۆك بارزانی كه‌وت و گوتی: ئێمه‌ برا كوژی كوردم حه‌رام كردووه‌.

پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارێك بدات، به‌وه‌ی جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ بۆی نییه‌ كه‌س له‌ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بێت.
 
پێویسته‌ ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌ین كه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی كورد كوشتنی به‌ ده‌ست كورد حه‌رام كرد، ئایا په‌كه‌كه‌ بۆ په‌نا بۆ شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌ ده‌بات؟

كه‌چی پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ر خاكی خۆیه‌تی، ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان شه‌ش تا حه‌وت كه‌س ده‌بێت له‌ ته‌مه‌نی خۆیان نه‌چوونه‌ته‌ توركیا بۆ شه‌ڕكردن
كاتێك په‌كه‌كه‌ دامه‌زرا داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ داوای هیچ بۆ كوردستان ناكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.