Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:11

تاڵیبان کۆنترۆڵکردنی نۆ شارۆچکەی راگەیاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان رایگەیاند: لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای وڵاتەكه‌ی و چەکدارانی تاڵیباندا دوو سه‌د و بیست و چوار چەکدار کوژراون، بزووتنەوەی تاڵیبانیش کۆنترۆڵکردنی نۆ شارۆچکەی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمیری رابردوودا لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای وڵاتەکەی و بزووتنەوەی تاڵیباندا دوو سه‌د و بیست  وچوار چەکدار کوژراون و سه‌د و چل و یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووه‌ له‌ شه‌ورۆژی رابردوودا شەڕ و پێکدادانەکان له‌ هه‌شت شارۆچکەی جیاواز روویانداوە.

لەبارەی هەمان پێکدادانەوە، بزووتنەوەی تاڵیبان راگەینەراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو کە لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا نۆ شارۆچکەی سەر بە ویلایەتی بەدەخشانیان کۆنترۆڵکردووە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسکۆ باسی لەوە کرد کە نیگەرانن لەو رەوشەی لە ئەفغانستان دروست بووە و گوتی، بەدڵنیایییەوە پاش کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان دوایین رەوشی ئەو وڵاتە ئێمە نیگەران دەکات و زۆر بە وریایییەوە چاودێری بابەتەکە دەکەین و دەبینین کە بەداخەوە رەوشەکە ناسەقامگیر دەبێت. 

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە ئەفغانستان کە لە دانوستانەکانی ساڵی رابردووی نێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا بڕیاری لەبارەوە دراوە.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.