وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: هه‌شت هه‌زارو سی كه‌سی دیكه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لە (24) کاتژمێری رابردوودا، (8030) تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، (5789) تووشبوش چاکبوونەتەوە و (29) کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ئاماری ئه‌مڕۆی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و سێسه‌د و حه‌فتاو نۆ هه‌زارو پێنج سه‌د و پێنج تووشبوو، كۆی گشتی مردووانیش به كۆرۆنا له عێراق بۆ حه‌ڤده هه‌زارو سێسه‌د چل و پێنج كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تا ئێستا له عێراق ملیۆنێك و دوو سه‌د و حه‌فتاو یه‌ك هه‌زارو دوو سه‌د و چل وچوار تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
واته تا ئێستا له‌سه‌دا نه‌وه‌د و دوو پۆینت دووی تووشبووانی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته تا ئێستا له عێراق نۆسه‌د و چل‌و یه‌ك هه‌زارو شه‌ش سه‌د و په‌نجاو دوو ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له خه‌ڵك دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.