سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایدهگهێنێت، له کابینه‌ى نۆیه‌مى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا چه‌ندین پرۆژه‌ى ستراتیجى له پارێزگاى سلێمانى جێبەجێ کراوە که به‌شێکیان له قۆناغى ته‌واوبووندان و به‌شێکى دیکه‌شیان ئێستا له بوارى جێبه‌جێکردن دان.
زیاد کاکه ڕه‌زا، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، رایدهگهێنێت: کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونییه‌وه، سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى که به‌رۆکى گرتبوو، چۆن له هه‌وڵى دابینکرنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى کوردستاندا بوو، به هه‌مان شێوه له خه‌مى ئه‌وه‌دا بوو که پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ته‌واوى پارێزگاکان جێبه‌جێ بکات.
ئه‌گه‌ر پارێزگاى سلێمانى به نموونه وه‌ربگرین، ده‌بینین له‌مساڵدا به‌ردى بناغه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى که یه‌کێکه له پرۆژه ستراتیجییهکانى پارێزگاکه دانرا و، درووست‌کردنی پردى ده‌ربه‌ندى ڕانیه له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و، بهدووسایدکرنى به‌شێک له ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کانى سنووره‌که و ته‌واوکردنى ڕێگاى که‌لار-سلێمانى که تا ئێستا بڕى 55 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان کراوه و، پرۆژه‌ى به‌بازاڕکردن و بهپیشهسازیکرنى گه‌نمى جووتیاران له سنوورى سلێمانى به‌دیاریکراوى له پیره‌مه‌گروون چووه‌ته بواری جێبه‌جێکرنه‌وه و یه‌کێکه له پرۆژه هه‌ره ستراتیجییه‌کان و، پرۆژه‌ى ئاوى سلێمانى و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ئاوى پارێزگاکەش له گرنگترینی ئه‌و پرۆژانەن که له کابینه‌ى نۆیه‌مدا بڕیارى جێبه‌جێکردنیان دراوه. جێبه‌جێکرنى ئه‌م پرۆژانه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه که کابینه نۆیه‌م سه‌ره‌ڕاى له‌مپه‌ره‌کانى به‌رده‌مى مه‌به‌ستى بووه و توانیویه‌تى به‌بێ جیاوازى کار بۆ بووژاندنه‌وه و پێشخستنى ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان له هه‌رێمى کوردستان بکات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانە، حکوومه‌تى هه‌رێم له چه‌ند مانگى ڕابردوودا بڕى 24 ملیار دینارى دیکه‌ى بۆ پڕۆژه‌کانى سلێمانى ته‌رخان کرد که ڕۆڵى گرنگى بینى بۆ سه‌رپێخستنه‌وه‌ى به‌شێک له پرۆژه وه‌ستاوه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى که 50%یان ته‌واو کراوه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داریییه‌وه وه‌ستاوبوون. به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ده‌توانرێت کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ى نوێى پێ بخرێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت: ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره حکوومه‌تى هه‌رێم پاره بۆ پرۆژه‌کانى سلێمانى ته‌رخان ده‌کات، تهرخانکرندنى ئه‌و پاره‌یه‌ى ئێستاش که بڕه‌که‌ى 24 ملیار دیناره هه‌نگاوێکى گرنگه به ئاڕاسته‌ى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى پڕۆژه وه‌ستاوه‌کان و جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌ى نوێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى که ئێستا پێویستن بۆ هاووڵاتییان که ده‌توانرێت خزمه‌تێکى باشى هاووڵاتییانى خۆشه‌ویستى پارێزگاکه‌یان پێ بکرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که له ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه نوێیانه‌وه ده‌توانرێت سه‌دان هه‌لى کار بۆ گه‌نجان و بێکاران بڕه‌خسێنرێت و له هه‌مان کاتیش‌دا وا ده‌کات بازاڕه‌کان بووژانه‌وه‌یان تێ بکه‌وێت و گه‌شه‌ى ئابوورى خێراتر بکات، چونکه جێبه‌جێکردنى هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک پێویستیى زۆرى به مه‌واد و که‌ره‌سه‌ى خاو هه‌یه.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى ڕوونیشى کرده‌وه: له بوودجه‌ى گشتیى عێراق (2021) بڕى 4 تریلیۆن دینار بۆ پەرهپێدانى پارێزگاکانى عێراق ته‌رخان کراوه کە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پارێزگاکانى کوردستان به‌رکه‌وته‌ى خۆیان ده‌بێت، ئه‌وکاتیش وه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستیان کراوه‌تر ده‌بێت بۆ جێبه‌جێکرنى پرۆژه‌ى نوێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ى خهدهمین و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانى هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.