مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پ ك ك و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندنی رایگه‌یاند :
جێگه‌ی داخه گه‌یشتینه ئه‌و دۆخه كه به ده‌ستی كورد زیان به كورد بگه‌یه‌نن ، دوای ئه‌وه‌ی كه كوردستان كراوه‌ته 4 پارچه ، په‌كه‌كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و پارچانه‌ش ، پارچه بكات و زۆر شوێن هه‌بوو راده‌ستی دوژمن كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌نگال راده‌ستی دوژمن كرا . كه خه‌ڵكی زۆر له‌و ناوچانه ئاواره‌و دهربهربوون ، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه له رۆژئاوای كوردستانیش خه‌ڵكه‌كه‌ی دووچاری ناره‌حه‌تییه‌كی زۆر كرد .
ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندی كورد دا نییه ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه خزمه‌تێكه پێشكه‌شی دوژمنی ده‌كات . خه‌ڵكی شه‌نگال خۆش بوو به ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی شه‌نگاڵ ، به‌ڵام په‌كه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیانن وایان كرد كه كۆسپ دروست بكه‌ن له كۆتایی هێنان به كێشه‌ی شه‌نگال و گه‌راندنه‌وه‌ی ئاواره‌ی شنگال بۆ زێدی خۆیان .
بڕیار بوو 2500 پۆلیس دابنرێت له خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری بۆ شه‌نگال ، به‌ڵام جارێكی دیكه په‌كه‌كه شان به‌شانی دوژمنانی كورد بازرگانی به پرسی ئێزیدیان ده‌كه‌ن .
ره‌خنه‌مان هه‌یه له حكومه‌تی فیدراڵ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، كه ناتوانن یاسا و شه‌رعیه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه شه‌نگاڵ . حكومه‌تی عێراق زۆر لاوازه له‌و پرسه ، رێزی له واژووی خۆی نه‌گرت به‌وه‌ی به‌لێنیان دا به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت مسته‌فا كازمی كه بارودۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه و ئاواره‌كانی ئێزیدی بگه‌رێنێته‌وه شه‌نگاڵ . به‌ڵام رۆژ به رۆژ ره‌وشه‌كه زیاتر ئالۆز ده‌بێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.