چهكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) له ناوچه سنوورییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و ئێران، گهمارۆی هێزێكی كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێرانیان داوه و له ههموو لایهكهوه تهقهیان لێكردوون.
عەبدوڵڵا ئازەربار، بەرپرسی كۆمسیۆنی سەربازی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بە كوردستان 24ـی راگەیاند، لە كاتی راھێنانی سەربازی لە یەكێك لە بنكەكانیان لە سەر سنوور لە لایەن ژمارەیەك چەكداری پەكەكە گەمارۆ دراوون، بە چڕی تەقەیان لێ كراوه.
ئازەربار سەبارەت بە ھۆكاری ئەو تەقەكردنە روونیكردەوە، ئەو رۆژەی لەو شوێنە جێگربوونە، لە لایەن پەكەكەوە ئاگاداركراونەتەوە، كە دەبێت ئەو شوێنانە چۆڵ بكەن، ئەوان بەڵێنی ئەوەیان پێداون، كە رۆژی دواتر ھەندێك جێگۆڕركێ بە ھێزەكانیان دەكەن، بەڵام چەكدارانی پەكەكە ئێوارەی ھەمان رۆژ بەبێ ئاگادار كردنەوە و بە بێ پاساو لەھەر چوار لاوە گەمارۆیان دەدەن و تەقەیان لێدەكەن.
بەرپرسی كۆمسیۆنی سەربازی كۆمەڵە گوتیشی: ئەوانیش كاردانەوەیان ھەبووە، بەڵام لەھیچ لایەكەوە قوربانی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.