دكتۆر سامان شاڵی رایگه‌یاند: له عێراق چه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی كه‌وتۆته ده‌ست هێزی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت.
دكتۆر سامان شاڵی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به عێراق به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پرسی كاره‌باو نه‌بوونی پرسێكی سیاسییه ، بۆ ئه‌وه‌یه كاره‌با نه‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی پیشه‌سازی و ئابووری وڵات ، هه‌روه‌ها نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بچێته‌وه سه‌ر كار و ده‌رفه‌ت واڵا نه‌بێت بۆ هاووڵاتیان كه هه‌ڵی كار بدۆزنه‌وه .
دكتۆرسامان شاڵی رایگه‌یاند: وڵاته ئیقلیمییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن عێراق لاواز بكه‌ن، له لایه‌ك ئێران ده‌یه‌وێ عێراق بكاته دارده‌ستی خۆی، میسر له لای خۆی رایده‌كێشێ ، توركیا و قه‌ته‌ر هه‌وڵی راكێشانی عێراق ده‌ده‌ن بۆ لای خۆیان .
شاڵی رایگه‌یاند: حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی لاوازه ، مسته‌فا كازمی كوتله‌ی نییه له ناو په‌رله‌ماندا ، قسه‌كانی زۆر به لاوازی سه‌یر ده‌كرێت ، نه‌ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی پشكی مانگێكی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ناره‌زایی هه‌ندێ لایه‌نی شیعی ده‌گه‌ڕێته‌وه .
گوتیشی: فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌یه له عێراق ، له ناو هێزی ئه‌منی و سوپا ، جگه له سێكته‌ره‌كانی دیكه ، چه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی كه‌وتۆته ده‌ست هێزی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت .
پرسی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆكاری دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فشارێك دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بێنن .
هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت بۆ گۆرانكاری ئه‌ویش بۆ گۆرانی شێوازی ده‌نگدان ده‌گه‌رێته‌وه .
دارشتنی :سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.