وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: پێشنیارمان كردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی خوێندن زووتر دەستپێبکاتەوە.
ئه‌مڕۆ ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی دوازده پۆڵی كرد كه له گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی كۆمپانییایه‌ك دروست ده‌كرێت.
دواتر وه‌زیری پەروەردە سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا كرد. و خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان.
د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاىگه‌یاند: بە ڕەزامەندی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەکوو ئێستا 43 ملیار دینار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە، مانگانە ئەوەی خەرج کراوە زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی میلاکات ئەوەی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بکرێ دەیکەن.
وەزیری پەروەردە گوتیشی، ئێمە پێشنیاز دەکەین زووتر خوێندن دەستپێبکاتەوە بۆ ئەوەی ماوەیەک دابنرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی قوتابیان بەشێوەی قۆناغبەندی.
وەزیری پەروەردە رایگه‌یاند: ده‌مانوێت ساڵێکی خوێندنی ئاسایی بەڕێبکەن، ئەگەر دۆخی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەی ئێستا بێت دەتوانین بەخۆپارێزییەوە ساڵێکی ئاسایی بەڕێبکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.