له دووه‌م یاری قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاله‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا و له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ پیدرۆ لۆدیڤیكۆ هه‌ردوو هه‌لبژارده به‌رازیل و شیلی روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه .
له گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوون ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م لۆكاس باكێتا تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی له سوودی به‌رازیلی خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد .
دوو خوله‌ك دواتر‌و له خوله‌كی چل‌و هه‌شت ناوبژیوان گابریێل خیسۆسی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا دوای ئه‌وه‌ی توندوتیژی و هه‌لسوكه‌وتی دوور له‌گیانی وه‌رزشی له‌به‌رامبه‌ر یاریزانی شیلی به‌كار هێنا .
یاریش به‌م تاكه گۆله كۆتایی پێ هات و به‌رازیل خۆی گه‌یانده فۆناغی پێش كۆتایی و شیلیش مالئاوایی له جامه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.